Sardasht www.sardasht.net: چه‌ندین که‌س له‌خۆپێشاندانه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بوونه‌ قووربانی


په‌رگه‌ی بابه‌ت: چه‌ندین که‌س له‌خۆپێشاندانه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بوونه‌ قووربانی
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
دوو شه‌ممه‌ 11 به‌فرانبار 1396 - 11:46:46

خۆپێشاندانه‌کانی ئێران خۆ ده‌نێته‌ پێنجه‌مین ڕۆژه‌وه‌ و مێدیاکانی ئێران هه‌ر بۆخۆیان باس له‌ ‌ به‌داخه‌وه‌ 10که‌س‌ ‌ کوژراو ده‌که‌ن به‌لام به‌ پێی مێدیاکانی دیکه‌ ده‌بێ ژماره‌ی قووربانیانی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بێ .


. به‌ پێی لێدوانه‌کانی جۆراو جۆر له‌ سه‌ر تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی رابرودوو  دا زیاتر له‌ 500 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و خه‌ڵکێکی زۆریش له‌ خۆپێشانده‌ران برینداربوون  .

سه‌ره‌رای سنووردارکردنی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئینترنێت له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک و خۆپێشاندانه‌کان له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌لات و به‌رزکردنه‌وه‌ درووشمی دژ به‌ حکومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه‌ به‌رده‌وامن  .

 

 

 

 

 




ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.org/Sardasht/kurdish/news.php?extend.559 )