Sardasht www.sardasht.net: ناڕازیه‌تییه‌کانی ئێران زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێرانی گرته‌وه‌


په‌رگه‌ی بابه‌ت: ناڕازیه‌تییه‌کانی ئێران زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێرانی گرته‌وه‌
(کاته‌گۆری: هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان)
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن admin
یه‌کشه‌ممه‌ 10 به‌فرانبار 1396 - 12:14:08

له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوو دا شه‌پۆلێکی به‌رچاو له‌ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌ هاتووی ئێران رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و درووشمی مه‌رگ وو نه‌مان بۆ دیکتاتۆریان به‌رز کرده‌وه‌  . به‌پێی لێدوانی زۆر به‌ی مێدیاکانی جیهان ئه‌وه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ پاش هاتنه‌ سه‌ر کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌و شێوه‌یه‌ خه‌ڵک ده‌رژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و درووشمی سیاسیی و درووشمه‌کانی دیکه‌ی  دژ به‌  رژیمی کۆماری ئیسلامیی تێدا به‌رز ده‌کرێته‌وه‌ .

. له‌ ناڕه‌زایییه‌کانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌ هاتووی ئێران به‌ داخه‌وه‌  چه‌ندین که‌س بوونه‌ قووربانی و به‌ده‌یان که‌سیش ده‌سبه‌سه‌ر کراون .  هێزه‌کانی  به‌سیج ودژه‌‌ شۆرش و زۆر به‌تووندی و به‌درندانه‌ترین شێوه‌  مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌که‌ن و ده‌یانده‌نه‌ به‌ر گوڵه‌ و شه‌هیدیان ده‌که‌ن .  تا ئێستاچه‌ندین حیزب له‌  ڕۆژهه‌لاتی کوردستان  پشتیوانییان بۆ خۆپیشاندەران راگه‌یاندوه‌‌ وه‌ هه‌روه‌‌ها سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ترامپیش بێ ده‌‌نگ نه‌بوو رایده‌گه‌یه‌نێت ، خه‌ڵكی باشی ئێران گۆڕانكارییان ده‌وێت و هیچ رژێمێكی سه‌ركوتكاریش ناتوانێت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت .

تێبینی :له‌ سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و یووتوب به‌سه‌دان فیلم بڵاو بوونه‌وه‌  ده‌بیندرێ چۆن خه‌ڵک به‌ یه‌کگرتووی  هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر بنکه‌و بارگه‌کانی ئه‌و رژیم وێران و ئاوری تێبه‌رده‌ده‌ن .








ئه‌م بابه‌ته‌ نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن www.sardasht.net
( http://www.sardasht.org/Sardasht/kurdish/news.php?extend.558 )