Sardasht www.sardasht.net: هه‌واڵ / بۆ‌چوونه‌کان / به‌شێک له‌ میوه‌کان خواردنیان له‌ ده‌رمان باشتره‌ و کارتێکه‌ری باشیان ده‌بێ له‌ خواردن دا


گه‌رانه‌وه‌

ڵاپه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ
بابه‌ته‌کانی
"گه‌رانه‌وه‌"
له‌ نووسینی
عه‌لی سووره‌چۆمی
درێژه‌
>>>>

ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە

ۆ خوێندنه‌وه‌یی بابه‌ته‌کان >>>
ناوی به‌رێوه‌به‌ر:

وشه‌ی نه‌هێنی:




له‌ بیر بوونی وشه‌ی نه‌‌هێنی

[ ]
شید سچپه
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031 
 
 

 


به‌شێک له‌ میوه‌کان خواردنیان له‌ ده‌رمان باشتره‌ و کارتێکه‌ری باشیان ده‌بێ له‌ خواردن دا
درێژه‌ >>>
         تازه‌ترین:

میوه‌ ژماره‌یه‌کی زۆری ویتامین و به‌رده‌مه‌عده‌نی ، وه‌ک ویتامین س وه‌ هه‌‌ره‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری فرۆکتۆز و  کربوو هیدرات له‌ خۆ ده‌گرێ . میوه‌ به‌ گشتی باشترین و پڕ ویتامینترین شته‌  بۆ  پێشگیره‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کان . ئه‌و جۆره‌ میوانه‌ی که‌ وه‌ک پرته‌قاڵ ، نارنگی ، لیمۆ گریپ و هتد ،، ویتامینێکی یه‌کجار زۆر، تا 200 مه‌وادی گیای له‌ خۆ ده‌گرێ که‌ بۆ به‌ده‌نی ئینسان و پێشگیری له‌ شێرپه‌جنه‌ (سه‌ره‌تان)  که‌ به‌ پێی لێکۆلینه‌وه‌کانی پزیشکان  کاریگه‌ری  پۆزیتیڤی بووه‌ له‌ خواردن دا .


هه‌روه‌ها ئازمایشگاکان نیشانی داوه‌ که‌ ئه‌و میوانه‌  له‌ دژی سلوله‌کانی شێرپه‌نجه‌  (سه‌ره‌تان)  له‌ ناو ئه‌وان دا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ، شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و  شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ئه‌ستووره بووه‌ .  له‌ خوراره‌وه‌ به‌شێک له‌ باشترین میوه‌کانتان پێ ده‌ناسێنین .

 

ئاڤۆکادۆ

ئاڤۆکادۆ بۆ خوێن ، پێست و مو  باشه‌ و زۆر یه‌ک له‌و مه‌واده‌ پێداویستیانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێ . پسپۆران پێیان وایه‌ که‌  ئاڤۆکادۆ  بۆ جگه‌ر باشه‌ و هه‌روه‌‌ها باشیشه‌ بۆ پێست و دڵ وه‌هه‌روه‌ها  پێشگیری ده‌کات له‌  گه‌شه‌سه‌ندنی‌  ‌ شێرپه‌نجه (سه‌ره‌تان)ی مه‌مک و پرۆستات .‌

 

 

 

--------------------------------------------------------------------

سێو

سێو باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی مه‌ره‌زی قه‌ند ، هه‌روه‌‌ها باشه‌ بۆ گه‌ده‌و گۆرچیله‌کان و بیرکردنه‌وه‌  .

یه‌ک سێو له‌ ڕۆژ دا باشه‌ بۆ مه‌عیده‌‏

 

 

 

--------------------------------------------------------------------

هه‌رمێ

هه‌رمێش هه‌ر وه‌ک سێوه‌ بۆ دابه‌زاندنی مه‌ره‌زی قه‌ند هه‌رو‌ها باشه‌ بۆ کۆنترڵ کردنی  وزنی ئینسان وه‌ به‌که‌ڵکه‌  بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی‌ گورچیله‌کان .

 

 

--------------------------------------------------------------------

مۆز

مۆز یه‌کێک له‌و  میوانه‌یه ‌که‌ ئینه‌رژی باش ده‌‌دات به‌ مرۆڤ له‌ چالاکبوونیان له‌ کاری ڕؤژانه‌یان دا و ته‌ندروستیان به‌ باشی ده‌پارێزێ .  خواردنی مۆز هه‌م پێش وه‌رزش هه‌م دوای وه‌رزش  کاریگه‌ری باشی هه‌یه‌ وه‌ ئینه ‌رژی باش ده‌دات به‌ مرۆڤ  ، مۆز باشیشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ فشاری خوێنیان هه‌یه‌‌ وهه‌روه‌ها باشه‌ بۆ سترێس و سه‌ر ئێشه‌ . له‌ لێکۆلینه‌وه‌کان دا مۆز  نیشانی داوه‌ که‌ گاریگه‌ری  زۆری بووه‌ له‌ زگ هێشه‌و چاڵاکبوونی  ریخه‌ڵۆکان و شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ .

 

--------------------------------------------------------------------

پرته‌قاڵ

پرته‌قاڵ  له‌ پرکردنه‌وه‌ی س ڤیتامین دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و به‌رگری باشی هه‌‌یه‌ له‌  سه‌رما خورده‌گی دا هه‌روه‌ها باشیشه‌ بۆ  پێست .  هه‌روه‌ها خواردنی پرته‌قاڵ باشه‌ بۆ رومانتیزم و  هه‌ناسه‌ته‌نگیی (ئاستما) هه‌روه‌ها له‌ سه‌قامگیرکردنی  20% شه‌کری خوێن دا .  پرته‌قاڵ کاریگه‌ری باشیشی هه‌یه‌ بۆ له‌ناو بردنی میکرۆب و  هه‌روه‌ها باشیشه‌ بۆ پیشگیری له‌شێرپه‌نجه‌ (سه‌ره‌تان) . خورادنی یه‌ک پرته‌قاڵ پێش خه‌وتن ده‌توانێ  کاریگه‌ری باشی هه‌بێت بۆ پێستی به‌ده‌نی ئینسان ، به‌‌لام  ئه‌گه‌ر مه‌ره‌زی قه‌ندتان هه‌بێت ئه‌وه‌ باش نییه‌‌‌ چونکه‌ ده‌توانێ  فشاری خوێنتان بباته‌ سه‌رێ .

 

--------------------------------------------------------------------

 

گریپ

میوه‌ی گریپ زۆر باشه‌ بۆ به‌رگری له‌ سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت (ئینفلۆنسا)  هه‌روه‌ها بۆ چه‌ندین جۆری هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی گه‌ردن و ده‌م و چڵک کردنی ناو گوێ به‌ هۆی سه‌رماو زۆر زۆر باشه‌‌ . گریپ باشیشه‌ بۆ له‌ناوبردنی میکرۆب و نه‌خۆشیه‌کانی کارگ و رێگه‌گرتن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی فشاری خوێن و رێگه‌گرتن له‌ شێرپه‌نجه‌ (سه‌ره‌تان) .‏

 

--------------------------------------------------------------------

لیمۆ

لیمۆ میوه‌یه‌کی زۆر پر ویتامینه‌و زۆر باشه‌ بۆ  دڵ و ده‌مار  و زۆر باشیشه‌ بۆ به‌کارهێنان و ده‌رمانکردنی برینی  بچوک و خوێن خاوێن ده‌کاته‌وه‌ . لیمۆ زۆر باشه‌ بۆ پیست و موو و که‌ره‌سته‌ی  جوانی .  تێکه‌ڵکردنی  لیمۆ له‌ گه‌ل زه‌یتوون ده‌ڵێن باشه ‌‌ بۆ له‌ناوبردنی به‌ردی زراۆ و به‌ردی گورچیله‌ و باشیشه‌ بۆ تێکچوونی  مه‌عیده‌  و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ئیشتیای خۆراکیان که‌مه‌ ئیشتیایان ده‌کاته‌وه‌ . تێکه‌ڵکردنی ئاوی لیمۆ له‌ گه‌ڵ ئاوی خواردنه‌وه‌ زۆر باشه‌ بۆ پێشگیری کردن له‌ زۆر نه‌خۆشی .

 

 

--------------------------------------------------------------------

کیڤی

کیڤی س ڤیتامینی زۆره‌ و  زۆر باشیشه‌ بۆ فشاری خوێن  و دڵ و ده‌ماره‌کان پێشگری ده‌کات له‌تانه‌ی ڕه‌ش له‌ چاو دا (که‌تارئاکت)

 

 

--------------------------------------------------------------------

 

مه‌نگۆ

مه‌نگو  (ئه‌نبه‌)  ئا ویتامین و س ڤیتامینی تێدایه‌

 

 

--------------------------------------------------------------------

پاپایا

پاپایا س ڤیتامینێکی زۆر له‌ خۆ ده‌گرێ زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌ره‌زی قه‌ندیان هه‌‌یه‌ ئا ڤیتامینیشی تێدایه‌

 

 

--------------------------------------------------------------------

قۆخ

قۆخ به‌ نیسبه‌ت میوه‌کانی دیکه‌ هێنده‌ پڕویتامین دار نیه‌ به‌شێکی که‌م له‌    س میتامین و ئێ ویتامین له‌ خۆ ده‌گرێ . ‌

 

 

 

 

--------------------------------------------------------------------

هه‌نار

هه‌نار میوه‌یه‌کی پڕ ویتامین داره‌‌ و زۆر باشێشه‌  بۆ دژی شێرپه‌نجه‌ ، به‌تایبه‌تشێرپه‌نجه‌ی پرۆتستات و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌  دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌کات .

 

 

 

--------------------------------------------------------------------

ئاناناس

ئاناناس باشه‌ بۆ نه‌رم کردنه‌وه‌ی پێست و باشیشه‌ بۆ زگ و فشاری خوێن و پرۆتستات هه‌روه‌ها باشێشه‌ بۆ دژی شێرپه‌نجه‌ی پێست .

 

 

--------------------------------------------------------------------

شوتی

خواردنی شوتی باشه‌ بۆ پارێزگاری له‌ نه‌خۆشی و ئێنه‌رژی تایبه‌تی ده‌دات به‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌رزشی زۆر ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها   باشه‌ بۆ دڵ و   یارمه‌تی ده‌دات بۆ حه‌ره‌که‌تی خوێن .

 

 

--------------------------------------------------------------------

هه‌ڵوچه

خواردنی هه‌ڵۆچه‌ باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌  قه‌بزن و موشکیله‌ی کاری ئاویان هه‌یه‌ . هه‌روه‌ها باشێشه‌ بۆ هورمونه‌کان و ئه‌فسورده‌گی .

 

 

 

--------------------------------------------------------------------

گێڵاس

گێلاس ویتامین ئای تێدایه‌ باشترینیان گێڵاسی ترشه‌ .

 

 

 

 

--------------------------------------------------------------------

توتفه‌ره‌نگی

توتفه‌ره‌نگی  پڕه‌ له‌ س ڤیتامین وه باشیشه‌ بۆ دژی شێرپه‌نجه‌و هه‌روه‌ها بۆ که‌م ئاوی له‌ به‌ده‌نی ئینسان داو هه‌روه‌ها سکچوون .

 

 

--------------------------------------------------------------------

 

 

ئاماده‌کردنی : عومه‌ر فه‌رخه‌پوور




-- بابه‌تی تایبه‌ت بۆ چاپ‌کردنناردن بۆ دۆستێک -|::|هه‌ینی 23 خا‌که‌لێوه 1392 - 21:24:04-


بۆ ناردنی بۆچوون ده‌بێ بچیه‌ ژوره‌وه‌ی سایت ،‌ یان ئه‌گه‌ر نه‌بوویته‌ ئه‌ندام خۆت ناو نووس بکــه‌ی‌ . ئـــــــــێــــــره‌ بۆ ناونووسی کردن کلیک بکه‌
Copyright © sardasht.net - oktober 1998(23 Juli 2001)-2018
هه‌موو مافێکی ئه‌م سایته‌ پارێزراوه و که‌س بۆی نیه‌ شته‌کانی ئه‌م سایته‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ‌ ناو سایتێکی دیکه‌وه‌ ‌به‌ بێ ئاماژه‌ کردن به‌ سه‌رچاوه‌ی .....
...........................................................
ئاماده‌کردن ئه‌م سایته‌ له‌ لایه‌ن عومه‌ر فه‌رخه‌پووره‌وه‌.....
Webmaster Ramiar Farkhapour